عیراقی
چوارچێوەی هەماهەنگی بەبێ رەزامەندی رەوتی سەدر حكومەت پێكناهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کارزان عەبدوڵڵا
پەرلەمانتارێكی چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویكردەوە نایانەوێت بەبێ ڕەوتی سەدر كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق تێپەڕێنن و داواكارن هەموو هێزە سیاسییەكان بەشداری لە حكومەت بكەن بەپێی پشكی خۆیان لەپێناو زامنكردنی سەقامگیری پڕۆسەی سیاسی و پەنانەبردن بۆ شەقام جارێكی دیكە.
سوهام موسەوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتی "هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ویستیان نییە بۆ تێپەڕاندنی كاندیدی سەرۆك وەزیران دوور لە بۆچوونی موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر".
ئەو پەرلەمانتارە روونیكردەوە "جموجوڵ هەیە لەلایەن لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە گفتوگۆ و دیالۆگ كردن لەگەڵ نوێنەرانی رەوتی سەدر بەهیوای گەیشتنە رێكەوتن دەربارەی كاندیدی سەرۆك وەزیران لەپێناو بەردەوام بوون لە تەواوكردنی رێكارە دەستوورییەكان".
وتیشی "هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی باش دەزانن ناكرێت كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق بەبێ رەزامەندی سەرۆكی رەوتی سەدر تێپەڕێنرێت و ئەو هێزانە دەیانەوێت رەوتی سەدر بۆچوونی هەبێت لە حكومەتی داهاتوو كە هیوادارن لە چەند رۆژی داهاتوودا حكومەت پێكبهێنرێت و لەم قەیرانە سیاسیەی ئێستا دەربازبن".
س.ر