عیراقی

هێزە ئەمنییەكانی عیراق بە چڕی بەشاری بەغدای پایتەخت بڵاوبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزە ئەمنییەكانی عیراق بە چڕی بەشاری بەغدای پایتەخت بڵاوبوونەوە
مەودا میدیا- کارزان عەبدوڵڵا

هێزە ئەمنیەكان بەچڕی بە شاری بەغدا بڵاوبوونەوە و لێپرسراوێكیش دەڵێت ئامانجی ئەو پرۆسەیە بۆ سەپاندنی هەیبەتی یاسا و دەوڵەتە.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ هەینی 30ی ئەیلولی 2022 هێزە ئەمنیەكانی عیراق هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینان دەستپێكرد لە ماڵەكانی ناوچەی كەرادە لەنزیك ناوچەی سەوز لە شاری بەغدا .

لەو بارەیەوە فەریق روكن ئەحمەد سەلیم، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا رایگەیاند" ئامانجی بڵاوبوونەوەی هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەی كەرادە لە بەغدا بۆ گەڕان بەدوای چەك و كەسانی لە یاسا دەرچوو و هەروەها بۆ سەپاندنی هەیبەتی دەوڵەت.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان هێزە ئەمنیەكان دەستیان كردووە بە گەڕان بەدوای چەكی سووك و مامناوەند لە ماڵەكانی ناوچەكانی جادریە و كەرادە و بەتاوین و زەعفەرانیە و ناوچەكانی چواردەوری ناوچەی سەوز لە بەغدا.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان