عیراقی

دادگەی فیدراڵی لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بڕیاردەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگەی فیدراڵی لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بڕیاردەدات
مەودا میدیا-

بڕیارە رۆژی دووشەممە دادگەی فیدراڵیی عیراق لەسەر سکاڵایەک دژی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە کە لەلایەن ئەندامێکی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە سکاڵاکە تۆمارکراوە.

مستەفا جەبار سەند، ئەندامی سەربەخۆ لە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکردووە، ئەو سکاڵایە دژی سەرۆک وەزیران لە دادگەی فیدڕاڵی تۆمارکراوە، دادگە رۆژی 3ی تشرینی یەکەمی 2022 لەبارەیەوە کۆدەبێتەوە و پێدەچێت بەهۆی ئەوەی سکاڵاکار هیچ بەرژەوەندییەکی لە سکاڵاکەدا نییە داواکەی رەتبکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، بۆیە داوا لە وەزیری و پارێزگارەکان دەکات لەسەر ئەو بابەتە سکاڵا تۆماربکەن کە بەهۆی بڕیارەکەی کازمی بۆ رەوانەکردنی 2.9 ترليۆن دیناری بۆ هەرێمی کوردستان زیانمەندبوون، تاوەکو سکاڵاکان بکرێن بە یەک و دادگە لەبارەیەوە کۆببێتەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان