عیراقی

کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق بە نادیاری ماوەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق بە نادیاری ماوەتەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە بەبێ ئەوەی هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکرابێت.

غەریب عەسکەری، بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق "لە هەفتەی داهاتوو دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکاتەوە، بەڵام هیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق".

ناوبراو وتی "هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوام دەبێت لە دانیشتنە ئاساییەکانی و دانیشتنەکان بۆ گفتوگۆکردن و خوێندنەوە و دەنگدان لەسەر یاساکان رێکدەخرێت نەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار".

ئەوەشی خستەڕوو" لیژنەکانی پەرلەمان دەستیان بەکارەکانیان کردووە بۆ میوانداریکردنی وەزیرو بەرپرسان و بەدواداچوونی کارەکانی وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی دەوڵەت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان