عیراقی

لایەنەکانی عیراق چییان لە رەوتی سەدر دەوێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


لایەنەکانی عیراق چییان لە رەوتی سەدر دەوێت؟
مەودا میدیا-

چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ بەشداریکردنی رەوتی سەدر لە حکومەتی نوێی عیراقدا، سەرکردەیەکی ئەو چوارچێوەیەش رایدەگەیەنێت هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بووە.

عەلی فەتلاوی، سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند "رەوتی سەدر بەردەوامە لە رەتکردنەوەی هەموو جۆرە دانوستانێک لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عیراق لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و بەشداریکردنیان تیادا".

ئاماژەی بەوەشکرد "لایەنەکان هەوڵی زۆریانداوە لەگەڵ رەوتی سەدر، بەڵام هەوڵەکان بێ سوود بوون، چونکە رەوتی سەدر ئامادەنییە بەشداربێت لە کابینەی داهاتوودا".

ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەشی خستەڕوو "وارچێوه‌كه‌یان و هێزه‌ سیاسیه‌كانی دیكه‌ هاوڕان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و ده‌رگامان بۆ ره‌وتی سه‌دری تا به‌شداری له‌م حكومه‌ته‌دا بكه‌ن به‌كراوه‌یی ده‌هێڵینه‌وه‌، چونکە بەشداریکردنی سەدر گرنگە بۆ حکومەتی نوێی عیراق".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان