عیراقی

تۆمەتبارێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

دژە تیرۆری عیراق رایدەگەیەنێت ئەو کەسەی خۆی وەک ئەفسەر ناساندبوو لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکرا، ئاماژەی بەوەشکردووە لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەست بەسەر مادەی هۆشبەردا گیراوە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ی تشرینی یەکەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆری عیراق لە راگەیەندراویکدا ئاشکرایکرد "هێزەکانیان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیرکردووە كه‌ وه‌ك ئه‌فسه‌ر به‌ پله‌ی نه‌قیب له‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆر له‌ به‌غدا خۆی ناساندووه‌".

ئەوەشخراوەتەڕوو "تۆمەتبارەکە به‌ناوی ئه‌فسه‌رییه‌وه‌ فێڵی لە چەندین هاوڵاتی کردووە و چه‌ندین پاره‌ی لێوه‌رگرتوون، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا چەند مادەیەکی هۆشبەر، دوو جانتای سه‌ربازی، لاپتۆپێك و پێنج فلاش میمۆری پێبووە".

لە راگەیەندراوەکەی دژە تیرۆری عیراقدا ئەوەش هاتووە "لەئێستادا تۆمەتبارەکە رێکاری یاسایی بەرانبەری گیراوەتەبەر و  بە ماده‌ی 150  لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه‌ و راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كراوه‌".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان