جیهانی

بەهێزترین كێشهەڵگری كەمئەندامی جیهان كۆچی دواییكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهێزترین كێشهەڵگری كەمئەندامی جیهان كۆچی دواییكرد
مەودا میدیا-

بەهێزترین کێش‌ هەڵگری کەمئەندامی جیهان شەوی ڕابردوو  كۆچی دواییكرد تائێستاش روونەبوەتەوە بەهۆی جەڵتەی دڵ بووە یان كۆرۆنا.

سیامەند رەحمان، بەهێزترین كێشهەڵگری جیهان و  كورد، لە ساڵی 2016 توانی 310 كیلۆ بەرزبكاتەوە لە ئۆڵۆمپیاتی پارائۆلەمپیكی ریۆ شەوی ڕابردوو لە تەمەنی 31 ساڵی كۆچی دواییكرد.

سیامەند سەرەڕای ئەوەی كەمئەندام بووە بەڵام لە یاری هەڵگرتنی قورسایی توانایەكی زۆری هەبووە، دوای مردنەكەشی تائێستا روون نەبوەتەوە ئایا هۆكاری مردنەكەی جەڵتەی دڵ بووە یان نەخۆشی كۆرۆنا. 

ناوبراو لە بواری هەڵگرتنی قورسایی خاوەنی زۆرترین مەدالیای زێڕينە و لە ماوەی ساڵانی 2010 و 2012 و 2016 و 2018 مەدالیایی زێڕینی لە هەڵگرتنی قورسایی بەدەسهێناوە.

Qaiwan
Qaiwan