راپۆرت
خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان درێژدەکرێتەوە، ماوەکەی دیاریدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بکات، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت پێدەچێت ماوەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵێکی زیاتر درێژبکرێتەوە.
جەلال محەمەد، ئەندامی لیژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ سێشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2022 لیژنەی یاسایی کۆبووەوە و کۆمەڵێک پێشنیازە یاسای تاوتوێکرد کە لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتییەوە ئاراستەکرابوو، یەکێک لەو پێشنیازانە درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بوو".
ئەوەشی خستەڕوو "بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی لیژنەی یاسایی راپۆرت ئاراستەی دەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا و کە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان بکرێت، دەستەی سەرۆکایەتیش لە بەرنامەی کاری خۆی داینا و ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2022 خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت".
ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بۆ مەودا میدیای وتی "ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان لە 6ی تشرینی دووەمی 2022 وادەی بەسەردەچێت، پێدەچێت ماوەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵێکی زیاتر درێژبکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنیش بەهۆی کێشەی نێوان یەکێتی و پارتی تا ئەوان رێکنەکەون ناتوانرێت هەڵبژاردن بکرێت، ئەگەر رێککەوتنیش بکەن بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنی کۆمسیۆن و ئامادەکارییەکان شەش مانگی دەوێت".
رۆژی 24ی شوباتی 2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 1ی 10ی 2022ی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی نێوان لایەنەکان لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن نەتوانرا هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت.
س.ر