عیراقی

پێشینەی 150 ملیۆن دیناری بە چەند توێژێک دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشینەی 150 ملیۆن دیناری بە چەند توێژێک دەدرێت
مەودا میدیا-

بانکی رافیدەین کە بانکی حکومییە لە عیراق بڕیاریداوە قەرزی 150ملیۆن دیناری بە چەند توێژێکی پزیشکی بدرێت بە مەبەستی پەرەپێدانی ئەو پرۆژانەی دەیانەوێت لەداهاتوودا ئەنجامی بدەن. 

بانكی رافیدەین لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "ئەو چین و توێژانەی لە بواری پزیشکیدا کاردەکەن پێشینەی 150 ملیۆن دیناریان پێدەدرێت کە بریتین لە: پزیشكان، پزیشكی ددان، ڤێتێرنەری، دەرمانساز، خاوەنی تاقیگەكان، خاوەنی كۆگای پزیشكی كیمیایی، تەكنەلۆژیای پزیشكی و خانەنشینانی پیشەی ئەو بوارانەش دەتوانن لەم قەرزە سوودمەندببن".

لە بڵاوکراوەی بانکەکە ئەوەش هاتووە "مەبەست لەپێدانی پێشینەکە بۆ دابینكردنی كاروچالاكییەكانی پسپۆڕانی تەندروستی و پەرەپێدانی پرۆژەكانیانە کە لە داهاتوودا ئەنجامی دەدەن".

ئەوەش لەکاتێکدا سەرجەم پێشینەکان خەڵكی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە بەهۆی نەبوونی لقی بانکی رافیدەین لە هەریم، ئەو پێشینەیە تەنها پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێیراق و ناوچە کێشە لەسەرەکان دەگرێتەوە.

بەپێی وتەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بڕیار وایە بانکی نیشتمان لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێت و هەنگاوەکانی دامەزراندنی ئەو بانکە لە قۆناغی کۆتاییدایە دەبەسترێتەوە بە بانكی ناوەندیی عیراق، لەئێستادا بانكی ناوه‌ندیی عیراق ئەو بانکانەی سەر بە بانکەکەن پارەیان بۆ دابیندەکات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پێشینه‌ به‌ هاوڵاتییانی بده‌ن، پێشینەکانیش پێک دێن لە، پێشینه‌ی فه‌رمانبه‌ران، پێشینه‌ی خانووبەرە، پێشینه‌ی كشتوكاڵ، پێشینه‌ی پیشه‌سازی، قه‌رزی نیشته‌جێكردن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان