عیراقی

خۆپیشاندانەکان لە بەغدا دەستپێدەکاتەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندانەکان لە بەغدا دەستپێدەکاتەوە؟
مەودا میدیا-

بە مەبەستی فشار خستنەسەر لایەنەکان بۆ کۆتایهێنان بە قەیرانەکانی ئێستا و خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە بەیاننامەیەکدا ئامادەکارییەکانیان بۆ خۆپیشاندان دەستیپێکردووەتەوە.

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، گروپە خۆپیشاندەرەکان بەیانامەیەکیان لەنێوان خۆیان بڵاوکردووەتەوە کە تیادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی جەماوەری گەورە بۆ فشارخستنەسەر لایەنە سیاسییەکان بە مەبەستی کۆتایهێنان بە قەیرانەکان و خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بە دەسەڵاتی تەواوەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، کاربکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە ئاژاوە و نائارامی لە وڵاتدا، لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران و چاودێریکردن و تەواوکردنی بودجەی ساڵی نوێ و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی داهاتوو.

ماوەی ساڵێکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئەنجامدراوە تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسیەکان نەیانتوانیوە رێکبکەون لەسەر پێکهێنانی حکومەت، دوای دەست لەکارکێشانەوەی ئەندام پەرلەمانەکانی رەوتی سەدر، لایەنگرانی ئەو رەوتە خۆپیشانیان ئەنجامداو بەردەم بینای پەرلەمانیان گرت کۆبونەوەکانی پەرلەمانیان شکست پێهێنا، تاوەکو ئێستاش لایەنە کوردیەکان لە سەر کاندیدیک بۆ سەرۆک کۆمار رێکنەکەوتون، سەرەڕای ڕێکنەوتنی لایەنە سیاسیە عیراقیەکان بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان