عیراقی

حکومەتی عیراق رەزامەندی لەسەر ناردنی بڕە پارەیەک دەدات بۆ هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی عیراق رەزامەندی لەسەر ناردنی بڕە پارەیەک دەدات بۆ هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی بە خەرجکردنى پارەى گەنمى سێ ساڵى پێشووتری جوتیارانى هەرێمى کوردستان و هەفتەى داهاتوو پارەى ساڵێک رەوانەى هەرێمى کوردستان دەکرێت.

غەریب ئەحمەد، ئەندام ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدییای راگەیاند "لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عیراق گفتوگۆم کردوەو رەزامەندی دەربڕیوە بە ناردنی پارەی گەنمی ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد "بە ناردنی پارەی ئەم سێ ساڵە قەرزی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت کە بڕەکەی 309 ملیار دینارە".

هاوکات د. نەرمین مەعروف ئەندامى لیژنەى دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بە مەودا میدییای وت "لەگەڵ وەزارەتى بازرگانىی عیراق  قسەمکردووە و بڕیارە هەفتەى داهاتوو یەکەم کاروانى پارەی گەنمى جوتیاران واتە پارەی ساڵى 2014 رەوانەى هەرێمى کوردستان بکرێت قەرزەکانى دیکەش دواى ئەوە دەنێردرێن".


س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان