جیهانی
سوریا هەڕەشە لە توركیا دەكات... تێكتان دەشكێنین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی سوریا هەڕەشە لە وڵاتی توركیا لە بارەی هێرشەكانیان بۆ سەر ئیدلیب و دەڵێت،ئەگەر بەردەوامبن وەڵامی توندمان دەبێت بۆتان.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ئیدلیب باسی لەوەكردووە"بەتوندی بەرانبەر ئەو پێشێلكاریەی توركیا دەوەستینەوە بەهۆی هێرشەكانیان بۆ سەر ناوچەكە".
ئاماژەیان بەوەشكردووە "داوا لە وڵاتانی جیهانی و نێودەوڵەتی دەكەین رێگە چارەیەك بۆ دەستوەردانی توركیا لە سوریا بكەن و رێگری لە هەڕەشەو هێرشەكانی توركیا بگیرێت".
هەروەها "هەڕەشە ئاراستەی توركیا دەكەن و دەڵێن وەڵامی هێرشەكانمان دەبێت و تێكتان دەشكێنین".
ئەو هەڕەشانەی سوریا لە توركیا لە كاتێكدایە دوێنێ سەربازانی ئێران لە سوریا هەڕەشەیان لە توركیا كرد ئەگەر هێرشەكان رانەگرێت وەڵامیان دەدەنەوە.