شەیما فەرەیدون
تیرۆرکردنی زمانی کوردی لە عیراق
ناسنامەی هەر نەتەوەیەک زمانەکەیەتی ئەگەر نەمێنێت کەواتە بێ ناسنامە و بێسەروشوێن!!! زمانی دایک لای هەر نەتەوەیەک پیرۆزی و تایبەتی خۆی هەیە و دەپارێزرێت.
دەبینین زمانی کوردی کە زمانی دایک و رەسەنی ئێمەیە کاڵبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە دیوە و خەریکە دەبێتە زمانی دووەم جا ئیتر هۆکار گەلێک هەن لەوانە: هاتنەناوەوەی بەردەوامی کەسی بیانی یان بە سیستمکردنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن بە زمانی بیانی.
ئێمە لە گرنگی و پیرۆزی هیچ زمانێک کەم ناکەینەوە، بەڵام لەسەریشمانە کە پارێزگاری لە زمانی دایکمان بکەین وەک کولتوورمان
بەداخەوە بەپێی نووسراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردەی پەروەردەی عیراق دەرچووە ئاماژە بەوەکراوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق "ئەگەر خوێندکار نمرەی پێویست بۆ دەرچوون بەدەست نەهێنێت لە وانەی کوردی ئەوا بە دەرنەچوو هەژمارناکرێت"، ئەوەش بەلاوەخستنی زمانی کوردی و بنبڕکردنیەتی بەپێی کات
کاتێک باسی پێکەوە ژیان و فرەیی دەکەن بەم جۆرە؟
بۆچی من لە هەرێمی کوردستان بە ئیجباری دەبێت زمانی عەرەبی بخوێنم و سەرکەوتووش بم تیایدا؟ ئەی بۆ زمانی کوردی وانەبێت؟
هەروەک ئاماژەم پێدا من لە گرنگی هیچ زمانێک کەم ناکەمەوە تەنها دەبێت لە سەنگ و گرنگی زمانی کوردیش بزانرێت
لە هەمووی گرنگتر ئەم بڕیارە نایاساییە و پێچەوانەی دەستووری عیراقە کە لە مادەی چواری دەستووری هەمیشەیی عیراق لە ساڵی 2005دا هاتووە کە زمانی کوردی و عەرەبی زمانی فەرمی دەوڵەتی عیراقە و مافیشیان زامنکراوە لە فێرکردنی رۆڵەکانیان بە زمانی دایک کەواتە سەنگی هەردوو زمانەکە وەک دەبینین وەک یەکە، بۆیە هەرچی پێویستە بە زووترین کات بڕیارەکە هەڵبوەشێنرێتەوە.