شەیما فەرەیدون

شەیما فەرەیدون

پەروەردەی هاوچەرخ



گۆڕانکارییەکان لە بەردەوامیدان و هەردەم هۆکاری نوێ دێتە کایەوە بۆ پێشکەوتن لەسەرجەم لایەنەکانی کۆمەڵگە، پەروەردەش بەدەرنییە لەم گۆڕانکارییانە و چەندین کاریگەریی گەورەی لەسەر پەروەردە دروست کردووە.
بابەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و هاتنە ناوەوەی ئامێرەکان بەشێوەیەکی بەرچاو چووەتە ناو ماڵەکانەوە و کاریگەریی بەرچاوی دروستکردووە لەسەر تاکەکان و گەنجان بە تایبەتی لە ناوەندەکانی خوێندن 
ئەم گۆڕانکارییانە بوون بە بەشێک لە ژیانی رۆژانەمان و کەم کەس هەیە ئامێرەکان بەکارنەهێنێت و پەیوەندیی نەبەستێت لە رێگەیانەوە، خۆ ئەگەر ئێمەش لەگەڵ ئەم گۆڕانکاری و هاتنەناوەوەی تەکنەلۆژیایەدا نەڕۆین ئەوا دوادەکەوین
بێگومان کاریگەریی ئەرێنی و لەهەمانکاتیشدا نەرێنی هەیە
بۆ نموونە لە رێگەی ئەم هۆکار و تەکنیکانەوە گەنجان سوودێکی یەکجار زۆریان بینیوە و دەرگای زانیاری و تەکنینکی نوێ بە روویاندا کراوەتەوە و زۆر بە ئاسانی دەتوانن پەیوەندی بکەن بە دنیای دەرەوەو هەرشتێک  ئارەزوی بکات یان پێویستی بێت بەدەستی دێنێت.
بابەتی گۆڕانکارییەکان و تەکنەلۆژیا سەرتاپای ژیانی گەنجانی گرتۆتەوەو ئیتر بە هەردوو لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانەوە بەکاردێت
ئەوەی گرنگە ئەم پێشکەوتن و گۆڕانکارییە گەورانە بەهەمان شێوە ببنە بەشێک لە سیستەمی فێرکردن و پەروەردە بە شێوەی سەردەم و گۆڕانکاری پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ناو پەروەردە 
ئێستا ئەرکی مامۆستایان گرانتربووە پێویستە ئەرکیان تەنها فێرکردن نەبێت، چونکە لە ئێستادا تەکنەلۆژیا هەموو شتێکی ئاسان کردووە و زانیارییەکان بە ئاسانی بەردەستە بۆیە مامۆستا پێویستە زانیاری پێویست بگەیەنێت و ئەو هۆکارانەش وەک ئاسانکاری بەکاربهێنێت و ئەرکی پەروەردەکردنیش بێت.
ئەرکی مامۆستایانە خوێندن و زانست لای خوێندکار خۆشەویست بکەن ئەم کارەش بە بەکارهێنانی ئەو تەکنیکە نوێیانە دەبێت کە
پێویستە خوێندکار چێژ لە خوێندن و زانستەکە وەربگرێت ئەمەش بە بەکارهێنانی سیستەمی نوێ دەبێت لەگەڵ خوێندکاردا
ئەگەر سیستەمی هاوچەرخ لەگەڵ تەکنەلۆژیا بەکاربێت دەکرێت شێوازی وانەوتنەوەی تازە و پەیوەندی کۆمەڵایەتیی تەندروست لەگەڵ خوێندکار دروست بکرێت.

وتارەکانی تری نووسەر

Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan