جیهانی

ئێران... ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە زیادبوندایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران... ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە زیادبوندایە

مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی ئێران ژمارەی توشبووانی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای ئاشكراكرد و رایگەیاند، تائێستا زیاتر لە هەزار و 500 كەس توشبوون.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی ئێران هاتووە "ژمارەی توشبووانی نەخۆشی كۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە هەزار و 501 كەس و ئەوانەی تائێستا چاكبوونەتەوە 291 هاوڵاتین".

باس لەوەشكراوە "ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە بۆ 66 كەس بەرزبووەتەوە و بەردەوام لە زیادبوندایە".

بەپێی ئامارەكان تا ئێستا سەرو 50 وڵات ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایدا بڵاوبوەتەوە و نزیكەی 90 هەزار لەسەر ئاستی وڵاتانی توشبوو توشی نەخۆشیەكە بوون و سەرو 3 هەزار گیان لەدەستدا هەبوە و كەمتر لە 50 هەزار چاكبوونەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan