عیراقی

سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لەبارەی بۆردوومانکردەنەکانی هەرێمەوە بڕیاری نوێی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لەبارەی بۆردوومانکردەنەکانی هەرێمەوە بڕیاری نوێی دەرکرد
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لیژنەكانی ئاسایش و بەرگری و پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی راسپارد لێکۆڵینەوە لە بۆردوومانەکانی سەر هەرێمی كوردستان بکەن.

ئەمڕۆ شەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2022 لە کۆبوونەوەیەکدا پرسی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان تاوتوێکرد، بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەردوو لیژنەی ئاسایش و بەرگری و پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی راسپاردووە لێکۆڵینەوە لە بۆردوومانەکانی سەر هەرێمی كوردستان بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "هەردوو لیژنەی ئاسایش و بەرگری و پەیوەندییەکانی دەرەوە لێكۆڵینەوەی تەواو لە بۆردوومانەکانی خاکی عیراق بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی كوردستاندا بکرێت، بۆ ئەوەی ڕێکارەکانیان لەبارەی بۆردوومانەکانەوە لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکاندا بزانرێت و بە راپۆرت پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان