عیراقی
کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەهای دۆلار ئەنجام درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت لیژنەی دارایی و لەسەر بانگهێشتی پێشوەختەمان، لەگەڵ هەریەک لە پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق، وەزیری پلاندانان، بریکاری وەزیری دارایی، سەرۆکی دیوانی چاودێری کۆبووینەوە.
د. نەرمین مەعروف غەفور، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2022 وەک لیژنەی دارایی و لەسەر بانگهێشتی پێشوەختەمان، لەگەڵ هەریەک لە (پارێزگاری بانکی ناوەندی عیراق، وەزیری پلاندانان، بریکاری وەزیری دارایی، سەرۆکی دیوانی چاودێری) کۆبووینەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "بانگهێشتی ئەو بەرپرسە باڵایانەی عیراق بۆ گفتوگۆکردن بوو لەبارەی پرسەکانی تایبەت بە بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار و رێکخستنەوەی کاری بانکە بازرگانییەکان لە عیراق، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی چاپکردنی 20 هەزار دیناری کرا کە پێشنیازکراوە و بانکی ناوەندی ئامانجییەتی جێبەجێی بکات".
د.نەرمین مەعروف، ئاماژەی بەوەشدا "هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆمان لەبارەی هەندێ پرسی تایبەت بە وەزارەتەکانی پلاندانان و بازرگانی کرد، کە تایبەتە بە جێبەجێکردنی یاسای ئاسایش و خۆراک و بەدواداچوونەکانی لیژنەی دارایی بۆ جێبەجێکردنی بڕگە و مادەکانی تایبەت بە یاساکە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرسیارمان ئاڕاستەی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد و بڕیارە لەماوەی دوو هەفتەی ئایندە وەڵاممان بداتەوە".
باسی لەوەشکرد "من بە نووسراوی فەرمی پرسیارم ئاڕاستەی بانکی ناوەندی کردووە، لەبارەی کاری بانکەکان لە هەرێمی کوردستان و چارەنووسی لقی سلێمانی بانکی ناوەندی کە چەند ساڵێکە بەنیازن ئەو لقە بکەنەوە، ئێمە چاوەڕێی وەڵامەکانی بانکی ناوەندی دەکەین و بەدواداچوون دەکەین بۆ جێبەجێکردنی بابەتەکان".

س،ر