عیراقی
پەرلەمانی عیراق بە فەرمی چ رۆژێکی دیاریکردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای ئاشکرایکردووە رۆژی چوارشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2022 دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەدەچێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە فەرمی هیچ وادەیەکی دیارینەکردووە.
یادگار مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە فەرمی کاتی دانیشتنی پەرلەمانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیارینەکردووە".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ شاندێکی سوننە و شیعە لە بەغداوە هاتوونەتە هەولێر بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکێتی و پارتی، بۆئەوەی کاندیدێکی هاوبەش دیاربکەن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار".

س.ر