تەندروستی

چۆن بزانین گورچیلەکانمان لە مەترسیدایە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن بزانین گورچیلەکانمان لە مەترسیدایە؟
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

گورچیلەکان یەکێک لە ئەندامە گرنگەکانی جەستە و رۆڵ و کاریگەری زۆری لەسەر جەستە بە تایبەت خوێن هەیە بە جۆرێک خوێن لە ژەهر پاکدەکاتەوە.

پسپۆڕانی تەندروستی باس لەوە دەکەن کە لەبەر ئەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە درەنگ دەردەکەوێت، نەخۆشەکە درەنگتر هەست بەوە دەکات کە نەخۆشی گورچیلەی هەیە.

ئەو نیشانانە کە دەریدەخەن گورچیلەکان نەخۆشن بریتین لە:

1- ئاوسانی دەست و قاچەکان.
2- گۆڕانکاری لە میزکردن و رەنگی میز.
3- لاوازبوونی تەرکیز و تێکەڵاوبوونی یادەوەرییەکان.
4- تەنگەنەفەسی کە هۆکاری کۆبوونەوەی ئاوە لە سییەکان و گورچیلەکان بە باشی ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن.
5- دروستبوونی پەڵە لەسەر پێست و وشکبوونەوەی.
6- بوونی ئازار لە خوار پشت.
7- ماندوویەتی و شەکەتی بەردەوام.
8- سەرگێژخواردن و دڵتێکهەڵهاتن.
9- گرژبوونی جەستە و بەردەوام هەستکردن بە سەرما.
10-  هەستکردن بە تامی کانزایی لەدەمدا.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان