چاوپێكەوتن
"رێگەنادەین حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن کێشە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دروستبکەن"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار حمەد
بەبیانووی هەبوونی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوورەکانی هەرێم، ئێران بەردەوام تۆپبارانی ئەو ناوچانە دەکات، ئەمەش بووەتە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ مەودا میدیا وەڵامی چەند پرسیارێکی لەبارەی ئەو پرسە دایەوە.
ئەوە راستە گوایە کۆماری ئیسلامیی ئێران، گوشاری خستووەتەسەر هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لێدوان نەدەن؟
نازم دەباغ: لە هەندێک راگەیاندنی کوردی بڵاوکرایەوە کە کۆماری ئیسلامی گوشاری خستووەتە سەر ئێمە وەکو نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لێدوان بۆ میدیاکان نەدەین، خودی ئەو هەواڵە وایکرد لێدوان بۆ میدیای ئێرانی و کوردستانیش بدەم.
لەبارەی داوای چۆڵکردنی بنکە و بارەگای حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نزیک سنوور چی دەڵێیت؟
نازم دەباغ: بابەتی چۆڵکردنی بنکە و بارەگاکان نوێ نییە و حکومەتی ئێران بەدواداچوونی بۆ ئەوە کردووە و گەیشتووەتە ئەوەی کە بەشێک لەو حزبانەی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانن دەستیان لە خۆپێشاندانەکان وەرداوە و بە وتەی ئەوان هەوڵی پشێوی نانەوە دەدەن، بۆیە ئێران پێداگری لەسەر ئەوە دەکات بارەگای ئەو حزبانە چۆڵ بکرێن، هەروەها بەشێوەی فەرمی و نافەرمی ئەوە بە حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران وتراوە کە لە نزیک سنوور نەمێنن لە ئەگەری مانەوەشیان، ئێران وتویەتی کە بیر لە بژاردەی دیکە دەکەنەوە.
بژاردەی دیکەی ئێران چییە؟
نازم دەباغ: ئێران ئەوەی راگەیاندووە کە بیر لە راگرتنی پەخشی تەلەڤزیۆن و راگەیاندنەکانی ئۆپۆزیسیۆن و بەهێزکردن و زیادکردنی بنکەی سەربازی لەسەر سنوور دەکاتەوە.
پێتانوایە ئێران هێرشی زەمینی بکاتە سەر بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان؟
نازم دەباغ: پێم وانییە بەرنامەی هێرشی زەمینی هەبێ، بەڵام بۆ بنکە نزیکەکانی سەر سنوور ئەگەرێکی دوور نییە.
ئەگەر حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پابەند نەبن بە بڕیارەکانی هەرێمەوە، چی دەبێت؟
نازم دەباغ: هەندێک کەس لە راگەیاندنەکان قسەیان کردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەوان پابەند نابن بە بڕیار و رێنوێنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەمە پێشهاتێکی خراپە و دەبێ لەم بارودۆخەدا خۆیان دووربگرن لە بڕیار و لێدوانی لەو شێوەیە.
هەرێمی کوردستان چۆن رێز لەو حزبانە دەگرێت؟
نازم دەباغ: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و پاراستنی مافی مرۆڤ و هاوڵاتیبوون، رێزی حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دەگرێت، بەڵام رێگەش نادەین کێشە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دروستبکەن.
ئێران لەبارەی راگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستانەوە چی دەڵێت؟
نازم دەباغ: کۆماری ئیسلامیی ئێران نیگەرانە لە رووماڵی زۆربەی میدیاکانی هەرێمی کوردستان و دەڵێن، بەشێک لە راگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان، خەون بە رووخانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەبینن، هەروەها کونسوڵ و نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی کوردستان، هەموو پەیام و نیگەرانییەکانی ئێرانیان بە حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیاندووە.
س.ر