عیراقی
وەزیری دارایی لە کارەکەی دوورخرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت پەرلەمان کۆتایی بە کاری وەزیری دارایی عیراق هێنا کە بە وەکالەت دانرابوو، لەبارەی هۆکارەکەی ئاماژەی بەوەکرد بەهۆی ئامادەنەبوونی لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ چەندجارێک ئەو بڕیارە درا.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2022 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆتایی بە کاری ئیحسان عەبدولجەبار وەک وەزیری دارایی عیراق هێنا کە بەوەکالەت وەزیری داراییە و وەزیری نەوتیشە، بەڵام وەک وەزیری نەوت بەردەوام دەبێت لە کارەکەی".
لەبارەی هۆکاری دوورخستنەوەکەی ئاماژەی بەوەکرد "بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی چەند جارێک بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کراوە، بەڵام ئامادە نەبووە".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی دیاریکردنی کەسێکی دیکەوە بۆ پۆستی وەزیری دارایی وتی "پەرلەمان ئەنجومەنی وەزیرانی راسپاردووە کەسێکی دیکە دەستنیشان بکەن بۆ پۆستی وەزیری دارایی ".
س،ر