عیراقی

ئەمڕۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق یەکلایی دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق یەکلایی دەکرێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبێتەوە و سەرۆک کۆماری نوێ هەڵبژێرێت، بۆ ئەو مەبەستەش 31 کەس خۆیان کاندیدکردووە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2022 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە".

لەبارەی ئەگەری ئەنجام نەدانی کۆبوونەوەکە وتی "تائێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ داواخستنی کۆبوونەوەکە و پێشمان وایە ژمارەی یاسایی ئەندام پەرلەمان ئامادەی دانیشتنەکە دەبن".

وتیشی "پشکی سەرۆک کۆمار هی کوردە هەر بۆ کوردیش دەبێت، هەروەها پێمان وایە ئەو پۆستە لە کوردیشدا بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت".

محەمەد حەلبوسی، سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2022ی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، تەنها دوو لایەنی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایانگەیاندووە بەشداری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان ناکەن، هەروەها 31 کاندیدیش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەیە.


س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان