عیراقی

سەرۆک کۆماری نوێی عیراق یەکەم بروسکەی پیرۆزبایی پێگەیشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆک کۆماری نوێی عیراق یەکەم بروسکەی پیرۆزبایی پێگەیشت
مەودا میدیا-

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، هاوسەری د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری نوێی عیراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی د، لەتیف رەشید کرد نووسیویەتی "فەخامەتی سەرۆک دکتۆر عەبدولـلەتیف بەبۆنەى هەڵبژاردنتان بە سەرۆک کۆمارى عێراقى فیدراڵ، گەرمترین پیرۆزبایی تان ئاراستە دەکەم".

لە پەیامەکەدا هاتووە "فەخامەتی سەرۆک دکتۆر عەبدولـلەتیف بەبۆنەى هەڵبژاردنتان بە سەرۆک کۆمارى عیراقى فیدراڵ، گەرمترین پیرۆزبایی تان ئاراستە دەکەم و هیواى سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لەم ئەرکە نیشتمانییە نوێیەدا، دڵنیام عیراق لە سایەى سەرۆکایەتیی کردنتدا پاڵپشت بە دەستوور، قۆناغێکی نوێ بەخۆوە دەبینێت لە بنیاتنان و خۆشگوزەرانیدا".

ئەوەش هاتووە "متمانەى تەواوم هەیە کە گرتنەدەستى ئەم بەرپرسیارێتییە نوێیە لەلایەن فەخامەتتانەوە، پاڵپشتێکی گرنگ دەبێت بۆ هێنانەکایەى ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانى زیاتر لە وڵات و لەسەر هەمان رێبازى سەرۆک مام جەلال هەنگاوەکانت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان پێکهاتەکان و پێکەوەژیان دەبێت لە عیراقى هەموواندا، گەلى کوردستانیش بە ماف و ئاواتەکانی خۆی دەگات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان