عیراقی
مالیکی دژی مستەفا کازمی داوایەکی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەهۆی ئەو پێشێلکاریانەی لە ماوەی دەسەڵاتیاندا کردوویانە داوادەکات گەشتکردن لە مستەفاکازمی و وەزیرانی کابینەکەی قەدەغە بکرێت.
ئەمڕۆ هەینی 14ی تشرینی یەکەمی 2022 ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالکی سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند "مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق و ھەندێک لایەنی سیاسی رێگربوون لە بەردەم ھەوڵەکانی تایبەت بە پێکھێنانی حکومەتی نوێ، هۆکاری ئەمەش ترسیان بوو لە ھەڵدانەوەی دۆسێی گەندەڵی و کارە نایاساییەکانیان".
ئاماژە بەوەکراوە "مستەفا کازمی و وەزیرانی کابینەکەی لە ماوەی دەسەڵاتیاندا دۆسێیەکی زۆری کاری نایاسایی و گەندەڵییان لەسەرە و لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێدا ھەموو ئەو دۆسێیانە ھەڵدەدرێنەوە و بە وردی کاریان لەسەر دەکرێت، بۆیە پێویستە لەئێستاوە بڕیاری رێگریکردن لە گەشتکردنی کازمی و وەزیرانی کابینەکەی دەربکرێت".
س،ر