تەکنەلۆژیا
ئەمساڵ لە جیهاندا زیاتر لە پێنج ملیار مۆبایل فڕێدراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
ئەنجومەنی نێودەوڵەتی خۆڵ و خاشاکی نێودەوڵەتی کە ئۆفیسی لە برۆکسێلە رایگەیاند، ئەمساڵ پێنج ملیار و 300 ملیۆن مۆبایل لە جیهاندا فڕێی دراوە.
دەشڵێت، ئەوەی راستی بێت خەڵک لەبری ئەوەی مۆبایلەکانیان چاکبکەنەوە فڕێی دەدەن یان لە ئەنباری ماڵەکانیان هەڵدەگرن و چیدە بەکاری ناهێنن.
بەپێی داتاکان ئەنجومەنەکە نزیکەی 17 میلیار مۆبایل لە جیهاندا بوونی هەیە و کە یەک لەسەر سێی لە ئەروپایە و بەکارنایەتەوە.
ئەنجومەنەکە رایگەیاندووە، ئەگەر بەکارنەهێنانەوەی دووبارەی مoبایل و کەرەستە کارەباییەکان و بابەتی ئەلیکترۆنی بەکارنەیەتەوە و ریسایکلین نەکرێتەوە، تاوەکو ساڵی 2030 خۆڵ و خاشاکی ئەلیکترۆنی دەگاتە 74 ملیۆن تەن.
س.ر