عیراقی

پەیامێکی تووند لە موقتەدا سەدرەوە بۆ لایەنگرانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامێکی تووند لە موقتەدا سەدرەوە بۆ لایەنگرانی
مەودا میدیا-

رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند بەشداری حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی ناکەن، ئاماژەی بەوەشکرد هەر ئەندامێکمان بەشداری بکات بە دەرکراو هەژماردەکرێت.

ئەمڕۆ 15ی تشرینی یەکەمی 2022 موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بە تووندی دژی بەشداری ئەندامان و لایەنگرانی رەوتەکەی لە حکومەتی محەمەد شیاع سودانی وەستایەوە و دەڵێت "پێشنیازدەکەین عیراق نەبێتە بوکەڵەی ئەجێندای دەرەکی".  
  
ئاماژەی بەوەشکرد "بە روون و ئاشکرا بە لایەنگرانمان دەڵێین بە هیچ شێوەیەک بەشداری ئەو حکومەتە نەکەن کە کاندیدی راسپێردراوی ئێستا سەرکردایەتی دەکات". 
  
ئەوەشی وت "هەرکاتێک بە هەر هۆکار و بیانوویەک ئەندامێکی رەوتی سەدر بەشداری لە کابینەکەدا بکات، بە هیچ شێوەیەک نوێنەرایەتیمان ناکات و بە دەرکراو هەژماری دەکەین".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان