عیراقی
پەیامێك لە سەرۆك كۆماری نوێی عیراقەوە بۆ لایەنە سیاسییەكان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك كۆماری نوێی عیراق پەیامێك ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەكان دەكات بۆ دەستكردن بە گفتوگۆ و رێككەوتن لەسەر كۆمەڵێك بنەمای فەرمانڕەوایی بەمەبەستی سەقامگیری عیراق و بەرژەوەندی هاوڵاتییان.
د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عیراق لە پەیامێكدا كە ئاراستەی لایەنە سیاسییەكانی كردووە دەڵێت "خۆم بە پابەند دەبینم بانگتان بكەم بۆ گفتوگۆیەكی سیاسی كە تیایدا داوا لە كەس ناكرێت سازش لە ئامانج و داواكارییەكانی بكات، تەنها هیواخوازم لەسەر كۆمەڵێك بنەمای فەرمانڕەوایی رێككەوتن بكرێت و لە رێگەیەوە كاری سیاسی رێكبخرێت بە جۆرێك سەقامگیریی عیراق و بەرژەوەندییەكانی هاوڵاتییان و ئاسایشیان پارێزراوبێت".
راشیگەیاندووە "چەندین سەرۆك و وەزیر و پارتی بینیوە هاتوون و تێپەڕیون و نەماون، بۆیە پۆستەكان بەهایان نییە و ئەوەی دەمێنێتەوە كاری باش و بنیادنەرانە و دادپەروەرییە لە حوكمڕانیدا.
سەرۆك كۆماری نوێی عیراق جەختدەكاتەوە "لە ئەنجامدانی گفتوگۆیەكی كراوە بە ئامانجی راگرتنی بارگرژی و ئاڵۆزیی زیاتر".
ك. م