تەندروستی

چۆن رێگری لە هەڵامەت و کۆکە بکەین لە وەرزی سەرما؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن رێگری لە هەڵامەت و کۆکە بکەین لە وەرزی سەرما؟
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

وەرزی پەتا و درمەکانە، پێویستە چۆن خۆمان بپارێزین یان لەکاتی تووشبوون بە هەڵامەت دەبێت چی بکەین، پسپۆڕانی خۆپاراستنی تەندروستی دەڵێن، لەکاتی تووشبوو بە هەڵامەت باشترە چەند رێگایەک هەیە بیگریتەبەر، بۆئەوەی زووتر چاکبیتەوە.

رێگەکانیش بریتین لە:

- دەفرێکی پڕ لە ئاویی گەرم بکە سەری پێدا بکە و هەڵیمژە و ئەم کردارە لە رۆژدا چەند جارێک دووبارە بکەوە.

- خۆشتن لە گەرماوێکی گەرم و هەڵماویدا سوودێکی زۆری هەیە و هەوکردنی لووت کەمدەکاتەوە و هەست بە ئارامی دەکەیت.

- شلەمەنی زۆر بخۆیت، چونکە یارمەتیدەرە بۆ زووچاکبوونەوە.

- هەوڵبدە رۆژانە 2 بۆ 3 دەنک سیر بخۆیت.

- بەکارهێنانی ئاو و خوێ وەک چارەسەر زۆر گونجاوە بۆ پاککردنەوەی لووت و نەهێشتنی هەوکردن.

- هەڵمژینی بۆنی پیاز رێگایەکی بەسوودە بۆ ئاسانکردنی هەناسەدان و کەمکردنەوەی هەوکردن و هەڵامەت.

- بەکارهێنانی سرکەی سێو و تێکەڵکردنی لەگەڵ کوپێک ئاو و کەوچێک هەنگوین و دواتر خواردنەوەی پێش نووستن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە