عیراقی
بەڕێوەبەرایەتییەک هەلی دامەزراندنی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گوشتوگوزاری راپەڕین هەلی دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست رایگەیاند بۆ چەند بەش و پسپۆڕییەکی جیاواز و لەڕێگەی ئۆلاینەوە فۆڕمەکە پڕدەکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری راپەڕین هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست راگەیاند بۆ ئەم بەش و پسپۆڕییانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە، بەشێوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئۆنلاین.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری راپەڕین مەرجەکان بەمشێوازەیە:
1- پێویستە خوازیار دانیشتوی سنووری ئیدارەی راپەڕین بێت (قەزای رانیە، قەزای پشدەر و قەزای حاجیاوا).
2- پێویستە خوازیار هەڵگری رەگەزنامەی عیراقی هەبێت.
3- پێویستە خوازیار زانیاری راست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست فۆڕمەکە پوچەڵدەکرێتەوە.
4- نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی.
5- پڕکردنەوەی فۆڕمی هەلی کاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان بەردەوام دەبێت بۆماوەی یەک هەفتە لە رۆژی 16ی تشرینی یەکەمی 2022 کاتژمێر 9:00ی بەیانی تاوەکو 23ی تشرینی یەکەمی 2022 کاتژمێر 9:00ی بەیانی.
6- جگە لەو پسپۆڕییانەی داواکراون و لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە هیچ پسپۆڕییەکی تر وەرناگیرێت.
پسپۆڕییەکان:
1- کارگێڕی/ کارگێڕی کار/ بەکالۆریۆس ( دوو کەس).
2- یاسا/ بەشی یاسا/ بەکالۆریۆس (یەک کەس).
3-ئای تی - IT/ کۆلێژی زانست/ بەکالۆریۆس (یەک کەس).
4- ژمێریاری/ بەشی ژمێریاری/ بەکالۆریۆس (دوو کەس).
5- ئەندازیاری/ کارەبا/ بەکالۆریۆس (یەک کەس).
6- ئەندازیاری/ شارستانی/ بەکالۆریۆس (یەک کەس).
7- گەشتیاری/ بەشی گەشتوگوزار/ بەکالۆریۆس (یەک کەس).
8- گەشتیاری/ کارگێڕی گەشتیاری/ بەکالۆریۆس (یەک کەس).
9- کارگێڕی کار/ دبلۆم (یەک کەس).