عیراقی

لایەنێکی دیکە بەشداری حکومەتی نوێی عیراق ناکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لایەنێکی دیکە بەشداری حکومەتی نوێی عیراق ناکات
مەودا میدیا- 

رەوتی حیکمە بڕیاری داوە بەشداری لە حکومەتی نوێی عیراق نەکات و داواش دەکات تیمی حكومه‌تی داهاتوو یه‌كگرتوو بێت و له‌ كه‌سانی پسپۆڕ و لێهاتوو و ده‌ستپاك و شاره‌زا له‌ ئیداره‌دانی وڵات پێكبێن.

نووسینگه‌ی عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ بڵاویکردووەتەوە، عەمار حەکیم لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، راسپێردراو بۆ پێکهنانی حکومەتی نوێی عیراق جەختی لەسەر ئەوەکردووەتەوە بەشداری حکومەتی نوێ ناکەن.

سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ لە کۆبوونەوەکەدا داوایکردووە، تیمی حكومه‌تی داهاتوو یه‌كگرتوو بێت و له‌ كه‌سانی پسپۆڕ و لێهاتوو و ده‌ستپاك و شاره‌زا له‌ ئیداره‌دانی وڵات پێكبێن، هەروەها حكومەتێکی خزمەتگوزاربێت و کێشەکانی هاوڵاتییان چارەسەر بکات.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان