گشتی

نهێنی مانەوەی ژنێکی 92 ساڵە بەبێ خواردنەوەی ئاو

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنی مانەوەی ژنێکی 92 ساڵە بەبێ خواردنەوەی ئاو
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

ناراسامای 92 ساڵ لە وڵاتی هیندستان لە تەمەنی 14 ساڵییەوە بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی بڕیاریدا بۆ هەمیشە خۆی بپارێزێت لە خواردنەوەی ئاو، نزیکەی 80 ساڵە ئاوی نەخواردووەتەوە.

نارا لەدوای ئەوەی نەخۆش دەکەوێت بەهۆی نەخۆشییەکەوە بەردەوام قوڕگی وشک دەبێتەوە هەر بۆیە ناچارە رۆژانە زیاتر لە 10 لیتر ئاو بخواتەوە، دوای چاکببونەوەی دکتۆرەکان پێیدەڵێن، پێویستە عارەقی زۆربکاتەوە تاکوو ئەو ئاوەی لەلەشیدایە کەمبێتەوە، بۆیە بڕیاردەدات ئیتر ئاو نەخواتەوە.  

ئەم ژنە هیندییە دوای ماوەیەکی زۆر لەنەخواردنەوەی ئاو بۆی دەرکەوتووە کە دەتوانێت بەبێ ئاوخواردنەوە بەردەوام بێت لەژیان، برنج و میوە و چەرەس خواردنی رۆژانەی نارایە و  بۆ ماوەی 10 رۆژ لەمانگیش بەڕۆژوو دەبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە