عیراقی
لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-كاروان مەحمود
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت "هەموو لایەنەكان لە هەوڵی جدیدان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی و ئەم كابینەیەی حكومەتیش پێكدەهێنرێت ماوەی یاسایی خۆی تەواو دەكات بەهۆی ئەوەی سەرجەم لایەنەكان بەشدار دەبن لە پێكهێنانی".
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی حكومەتی كاربەڕێكەر دەسەڵاتی نییەو ماوەی یاسایی تەواو بووەو پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراقیش دواكەوتووە لایەنەكان لە هەوڵی جدیدان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ و بۆ ئەوەش بەچڕی گفتوگۆكان دەستیپێكردووە هەوڵەكانی محەمەد شیاع سودانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێیش بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان بەردەوامی هەیە".
باسی لەوەشكرد "بەهۆی ئەوەی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق زۆربەی پێكهاتەو لایەنەكان بەشداردەبن لە پێكهێنانی چاوەڕواندەكرێت ماوەی یاسایی خۆی تەواو بكات و كاری باشیش پێكەش بكات".
ك. م