عیراقی

وڵاتێك مەرجی وەرگرتنی ڤیزای هەڵگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وڵاتێك مەرجی وەرگرتنی ڤیزای هەڵگرت
مەودا میدیا-

كۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی لابردنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان بڕیاریداو لە رۆژی 17-10-2022ەوە بڕیارەكە جێبەجێكراوەو هاوڵاتییان و گەشتیاران دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی ئێران بكەن.

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایگەیاندووە "كۆماری ئیسلامی ئێران ڤیزا لەسەر ئەو هاوڵاتی و گەشتیارانە هەڵدەگرێت كە لە عیراق و هەرێمی كوردستانەوە سەردانی ئێران دەكەن و لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانیش بڕیارەكە خرایە بواری جێبەجێكردنەوە".

باسی لەوەشكردووە "ئەم بڕیارە ئەو شۆفێرانەش دەگرێتەوە كە لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە بە تانكەر پاشماوەی نەوت بۆ ئێران دەگوازنەوە".

ئەوەش راگەیەنراوە "لە پەیوەندییەكی تەلەفونی عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران، جەخت لە جێبەجێكردنی بڕیارەكە كراوەتەوە لە رۆژی 17ی 10ی 2022ەوە".

بۆ ئەوەش بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان داوا لە هاوڵاتییان و گەشتیاران دەكات، كە لەئێستادا بەبێ ڤیزا و تەنها بە مەرجی هەبوونی پاسپۆرت لەماوەی 24 كاتژمێر مامەڵەكانیان رایی دەكرێت و دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی ئێران بكەن.

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان