عیراقی

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەخت لە چارەسەری كێشەكانی هەرێم و بەغدا دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی جەخت لە چارەسەری كێشەكانی هەرێم و بەغدا دەكاتەوە
مەودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، جەختدەكاتەوە لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستور و رایگەیاند "نابێت جارێكیتر بەرژەوەندییەكانی خەڵك و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان بكرێت. پێویستە رێچكەی سەرۆك مام جەلال بگرینەبەر و گفتوگۆ و دیالۆگ بكرێنە بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان".‏‎

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و د.لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عیراق و جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق لە ماڵی مام لە بەغدا كۆبوونەوەو لە كۆبوونەوەكە جەخت لە گفتوگۆی نیشتمانی نێوان لایەنەكان كرایەوە بۆ تەواوكردنی رێكارە یاسایی و دەستورییەكان و دروستكردنی حكومەتێكی بەهێز و خزمەتگوزار كە وەڵامدەرەوەی خواستی هەمووان بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی و پارێزەری مافی هەموو گەلانی عیراق بێت.

لە كۆبوونەوەكەدا ھەرسێ لایەن پەرۆشی خۆیان بۆ بەهێزكردنی پایەكانی دەوڵەتداری، چەسپاندنی دەسەڵاتی دادوەری و فەراهەمكردنی ژینگەیەكی لەبار بۆ روبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و رێگریكردن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی دەربڕی. 

داواشكرا، دامەزراوە دەستورییەكان دوور لە جیاكاری خزمەتی هەموولایەك بكەن و كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بكەن.


ك. م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان