عیراقی

لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت ماوەی ساڵێک بۆ هەڵسەنگاندنی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی دانراوە، ئاماژە بەوەشدەکات ئەگەر حکومەتی نوێ سەرکەوتووبێت هەڵبژاردنی پێشوەختە ناکرێت.

عارف ئەلحەمامی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێوە رایگەیاند "ماوەی ساڵێک بۆ هەڵسەنگاندنی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی دانراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر حکومەت لەو ماوەیەدا لە ئەرکەکانی سەرکەوتوو بوو تەمەنی کابینەکە تەواو دەکرێت کە چوار ساڵە و هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام نادرێت".

بڕیارە لە نزیکترین کاتدا محەمەد شیاع سودانی کە راسپێردراوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بەرنامەی کابینەکەی بداتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەبەستی دەنگدان لەسەری.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان