عیراقی
بڕیار لەسەر هەرزانبوونی کارتی مۆبایل دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، دەیانەوێت باجی سەر کارتی مۆبایل لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 لاببەن.
ئەمڕۆ شەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2022 زەهرە بەجاری، سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "لە بودجەی ساڵانی رابردوو بڕگەیەکی تێدا بوو بۆ زیادکردنی داهاتی دەوڵەت بە لێىڕین و وەرگرتنی پارەی زیاتر لە کۆمپانیانی گەیاندن، بەڵام لیژنەی دارایی و حکومەت تێبینی ئەوەیان نەدەکرد کە کۆمپانیاکان باری سەرشانی هاوڵاتییان قورس دەکەن و نرخی کارتی مۆبایلیان گران دەکرد و سەرەنجام دەبوایە هاوڵاتییان ئەو پارەیە بدەن نەک کۆمپانیاکان".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا لیژنەکەمان کار لەسەر ئەوە دەکات ئەو بڕگەیە لابەرێت و نرخی کارتی مۆبایل هەرزان بکرێت وەکو جاران، پرۆژەیەکییان رادەستی حکومەت کردووە بۆ ئەوەی کۆمپانیایەکی نیشتیمانی پێکبهێندرێت و چیتر نرخی کارتی مۆبایل گران نەبێت".
س.ر