عیراقی

كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو پەیامێك بەكوردی بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو پەیامێك بەكوردی بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا-

نوسینگەی راگەیاندنی راسپێردراو بۆ وەرگرتنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە پەیامێكدا رایگەیاندووە "ئەو كاندیدانەی كە هەڵبژێردراون بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی لە حكومەتی داهاتوودا ناوەكانیان رادەگەیەنرێن بەڵام پاش تەواوبوونی چاوپێكەوتنەكانییان".

نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی، راسپێردراو بۆ وەرگرتنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە پەیامێكدا كە بەزمانی كوردی بڵاویكردووەتەوە رایگەیاندووە "محەمەد شیاع سوودانی دوپاتیدەكاتەوە كە بەردەوام دەبێت لەگفتوگۆكان لەگەڵ ئەو لایەنە سیاسییانەی كە بەشدارن لەحكومەتی داهاتوودا و چاوپێكەوتن دەكەن لەگەڵ كاندیدەكانی هێزە سیاسیەكاندا بۆ پڕكردنەوەی پۆستە وەزارییەكان لەحكومەتی هاوپەیمانی نوێدا".

روونیشیدەكاتەوە "چاوپێكەوتن لەگەڵ كاندیدەكاندا لە رێگەی لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە ئەنجامدەدرێت كە لە كۆمەڵێك راوێژكار پێكدێت و لەلایەن سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوە سەرۆكایەتی دەكرێت".

باسلەوەشكراوە "ئەو كاندیدانەی كە هەڵبژێردراون بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی ناوەكانیان رادەگەیەنرێن بەڵام پاش تەواوبوونی چاوپێكەوتنەكان و دڵنیابوون لە پێگەی كاندیدەكان لە روویی یاساییەوە و دیاریكردنی كاتێك بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بەدەستهێنانی متمانە".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان