راپۆرت

ئایا تاڵیبان، نابنە رێگر لەبەردەم بەدیهاتنی خەونەکانی کچە یەکەمە ئەفغانییەکدا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا تاڵیبان، نابنە رێگر لەبەردەم بەدیهاتنی خەونەکانی کچە یەکەمە ئەفغانییەکدا؟
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

ئەگەرچی بەهۆی ئەو بارودۆخەی ئەفغانستانی تێدایە و حکومەت و کۆمەڵگەی پیاوسالاری دژی پێشکەوتن و دەرکەوتنی ژنانن، بەڵام کچێک لە لوتکەی سەرکەوتن دەرکەوت و دەیەوێت ئاواتەکانی بگەیەنێتە ئەنجام، بەڵام ئایا تاڵیبان رێگە بەوەدەدات؟
 
شەمسیە، کچێکی ئەفغانییە ماوەی یەک ساڵ سەرقاڵی خوێندن و خۆئامادەکردن بوو بۆ زانکۆ، لە ماوەی ئەو یەک ساڵەدا سەیری تەلەفزیۆنی نەکرد، کاتێک سەیری کرد خۆی و سەرکەوتنەکەی لە شاشەی تەلەفزیۆن بینییەوە.

کچی پیاوێک کە چەندین کیلۆمەتر دەبڕێت تا دەگاتە شوێنی کارەکەی و لەوێ لە کارگەیەکی خەڵوز کرێکاری دەکات، فرمێسک لە چاوەکانی شەمسیە قەتیس مابوون و بەخۆی دەوت، باوکم مۆبایلی لانییە، بۆیە دوای چەندین کاتژمێر هەواڵی یەکەم بوونی منی لە ئاستی لە ئەفغانستان پێگەیشت.

شەمسیە لەدوای ئەوەی لەسەر ئاستی وڵاتەکەی بووە یەکەم، ناوی بووە مانشێتی رۆژنامەکان و راگەیاندنەکانی دیکەی ئەفغانستان، ئەو تەمەنی 18 ساڵە و منداڵی سەردەمی شەڕە، لە کابۆل خوێندنی تەواوکردووە.

لە نێوان نزیکەی 200 هەزار خوێندکار کە بەشداری تاقیکردنەوەی خوێندنیان کردبوو بۆ داخڵبوونیان لە زانکۆ لە بەشی پزیشکی یەکەمی وڵاتەکەی بەدەستهێنا, شەمسیە دەڵێت، لە ماوەی یەک ساڵدا شەو و رۆژ تەنها چوار کاتژمێر خەوتووە و 20 کاتژمێرەکەی دیکەی خوێندوویەتی.
 
 

ئەم کچە ئەفغانییە دەیگێڕێتەوە لەکاتی راگەیاندنی دەرئەنجامی تاقیکردنەوەکان لە تەلەفزیۆی ئەفغانستانەوە لە ژوورەکەی خۆی بووە، دایکی هاواری کرد و وتی، شەمسیە بووی بەیەکەم لە "کنکور".

خزمانی شەمسیە لەدوای چەندین کاتژمێر کاتێک هەواڵەکە دەگەیەنن بە باوکی، زۆر دڵخۆش دەبێت و بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە وتویەتی "بەردەوام نزای بۆ کچەکەی کردووە کە سەرکەوتووبێت".
 
خوێندن بۆ کچان و ژنان لە ئەفغانستان زۆر زەحمەتە بە تایبەت لە دوای هاتنە سەرکاری تاڵیبان، بەردەوام بیانوویان پێدەگیرێت بەشێکی زۆریان واز دێنن یان رێگە بە خوێندنیان نادرێت. 

سەرکەوتنی کچێک لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالار لە ئەفغانستان لەلایەک و بە هۆکاری ئەوەش کە شەمسیە خوێندکاری خوێندنگەیەک بوو لە کابۆل لە دوو ساڵ پێش رووبەڕووی هێرشی چەکدارانی داعش بووەوە،  گرنگی زیاتری بەو سەرکەوتنەی کچە ئەفغانییەکدا.

شەمسیە لەبەرئەوەی خێزانەکەی هەژاربوو نەیتوانیوە وەک پێویست پارە بۆ تاقیکردنەوەکان و خوێندنەکەی خەرجبکات، بەڵام بە هەوڵ و توانای خۆی توانی ئەو سەرکەوتنە لەو کۆمەڵگەیەدا بەدەست بێنێت.

ئەگەر بەخت یاوەری شەمسیە بێت ئەوا چەند ساڵێکی دیکە دەبێتە پزیشکێک بۆ وڵاتەکەی، ئەو کچە ئەفغانییە لە پاڵ بەشی پزیشکی حەزی لە سیاسەتە و هەوڵدەدات کە شایستەی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان بێت و لەو رێگەوە بتوانێت خزمەت بە وڵاتەکەی بکات.

لەئێستادا دەرفەتی ئەوەی هەیە لە دەرەوەی وڵاتەکەی بخوێنێت، هەر بۆیە حەزی لێیە بڕواتە دەرەوە بخوێنێت و دواتر بگەڕێتەوە و لە ئەفغانستان خزمەتی خەڵکەکەی بکات، بەڵام ئایا تاڵیبان ئەو دەرفەتە لە شەمسیە ناسێنێت و رێگە دەدات بە ئاواتەکانی بگات؟ ئەگەرچی لە ئێستادا باردۆخی ناوخۆی ئەفغانستان لەدوای هاتنە سەرکاری تاڵیبان هیچ لە بەرژەوەندیی ژنانی ئەو وڵاتە نییە.
 
س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد