عیراقی

گۆڕانكاری لە پاسپۆرتی عیراقی دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕانكاری لە پاسپۆرتی عیراقی دەكرێت
مەودا میدیا-كاروان مەحمود 

لە عیراق گۆڕانكاری لە پاسپۆرت دەكرێت و یەكەم قۆناغی پاسپۆرتە نوێیەكەش لە تاقیكردنەوە سەركەوتوو بووە و بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانیش دەڵێت "لەداهاتوو لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش هاووڵاتیان دەتوانن پاسپۆرتەكانیان بكەن بە ئەلیكترۆنی".

عەمیدی مافپەروەر سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "قۆناغی تاقیكردنەوەی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لە عیراق كاری لەسەر كراوە و سەركەوتوو بووە و بڕیاربوو لە 1ی ئەیلول بە رەسمی لە سەرتاسەری عیراق و هەرێمی كوردستان كاری لەسەر بكرێت بەڵام بەهۆی پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دواكەوتووەو چاوەڕواندەكرێت لە داهاتوو كاری پێبكرێت".

باسی لەوەشكرد "لەدوای جێبەجێكردنی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی هاوڵاتییان دەتوانن پاسپۆرتەكانیان بكەن بە ئەلیكترۆنی و لەكاتی وەرگرتنی ڤیزای وڵاتانیش بەهەمان شێوە ڤیزاكانیان دەبێتە ئەلیكترۆنی". 

ك. م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان