راپۆرت

ریشی سووناک کێیە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریشی سووناک کێیە؟
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

یەکەمین سەرۆک وەزیرانی ئاسیایی بەریتانیا، ئەو لەکاتێکدا بووە سەرۆک وەزیران کە بەریتانیا لە ماوەی کەمتر لە چوار مانگ دوو سەرۆک وەزیرانی بە خۆیەوە بینی و وڵاتەکەشی لە قەیرانی ئابووریدایە.

ریشی سووناک نزیکەی حەوتەمین هەفتەی پێش لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا لە بەرانبەر لییز تراس شکستی هێنا، بەڵام لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەو خانمە بە بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ لە پەرلەمان توانی ببێتە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە.

ریشی لەکاتێکدا دەسەڵاتی گرتە دەست کە نەخۆشی کۆرۆنا و شەڕی رووسیا و ئۆکراین و بابەتی برێگزێت "جیابوونەوەی بەریتانیا لە ئەورووپا"، حکوومەتی ئەو وڵاتەی خستۆتە قەیرانێکی ئابووری قووڵەوە.

لەگەڵ دەستپێکی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا نرخی کارەبا و بەنزین و گازۆئیل بەرز بووەیەوە و ئەوەش خەڵکی ئەو وڵاتەی نیگەرن کرد.

ریشی سووناک لە بەردۆخێکی وەهادا دەسەڵاتی بەریتانیای گرتە دەست.
ئەو دەبێتە  حەوتەمین سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و گەنج ترینیان، تەمەنی 42 ساڵە و لەدایکبووی بەریتانیایە، باوک و دایکی پزیشک و دەرمانساز بوون، خەڵکی هێندستانن و لەساڵی 1960 هاتوونەتە بەریتانیا. ریشی خوێندنی لە بەریتانیا و زانکۆی "ئەکسفۆڕد" تەواو کردووە، لە لەندەن دادەنیشێت و هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو کچە.

لە دوای خوێندن نزیکەی 3 ساڵ لە بانکی "گۆڵدمێن ساکس" کاری کردووە و دواتر بوو بە ئەندامی بەڕێوەبەرانی بانکەکە.
لەساڵی 2015 چووە پەرلەمان و بەشداری سیاسەتی کردووە. لە 2019 لەدوای هاتنە سەرکاری بۆریس جۆنسۆن پلەکەی بەرزکرایەوە.

لەدوای ئەوەی بووە وەزیری دارایی، پرۆژەی جیاوازی بۆ بووژانەوەی کەرتی ئابووری پێشکەش دەکرد

لەسەردەمی کۆرۆناش پلانی خۆی هەبوو بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکان وکۆنترۆڵی نەخۆشییەکە. هەر لەو کاتەدا وەزارەتی دارایی لە ژێر دەسەڵاتی ریشی سووناک یارمەتی مادی پێشکەش بەخەڵکی بەریتانیا دەکرد تاکوو فشاری ئابوورییان لەسەر کەمبکاتەوە.
سامانەکەی ریشی و سووناک و هاوسەرەکەی دەگاتە 730 ملیۆن پۆند نزیکەی "900 ملیۆن دۆلار" هەر بەو بۆنەشەوە هەفتەنامەی "ساندیی تایمز" ئەوانی خستە ریزبەندی 250 کەسە دەوڵەمەندەکەی بەریتانیاوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن