عیراقی

کەی دەنگ بە کابینەی حکومەتی نوێی عیراق دەدرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەی دەنگ بە کابینەی حکومەتی نوێی عیراق دەدرێت؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بە سێ قۆناغ دەنگ بە کابینەی نوێی حکومەت دەدرێت، ئاماژەی بەوەشکرد تاوەکو ئێستا کارنامەی کۆبوونەوەی سبەینێ نەدراوە پێیان.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "باس لەوەدەکرێت سبەینێ پێنجشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2022 کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەدەچێت، بەلام تاوەکو ئێستا کارنامەی کۆبوونەوە نەدراوە بە ئێمە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بە سێ قۆناغ دەنگ بە کابینەی نوێی حکومەت دەدرێت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق قۆناغێکیان پەسندکردنی کارنامەی کۆبوونەوەکەیە، قۆناغێکی دیکە پەسندکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە، قۆناغی سێیەمیش پەسندکردنی وەزیری وەزارەتەکانە".

 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتی "دەکرێت ئەم سێ قۆناغە لە یەک کۆبوونەوەدا بێت، بەڵام مەرج نییە دەنگ بە کاندیدانی سەرجەم وەزارەتەکان بدرێت، دەکرێت بەشێکی بمێنێتەوە بۆ دانیشتنێکی دیکەی پەرلەمان".

وتیشی "دەبێت پرۆسەی وردبینی بۆ پشکنینی ناوی کاندیدەکان لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی ناوخۆ و کۆمیسیۆنەکانی دەستپاکی و لێپرسینەوە و داد ئەنجام درابێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان