عیراقی

كاتی دەنگدان بە حكومەتی نوێ دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 كاتی دەنگدان بە حكومەتی نوێ دیاریكرا
مەودا میدیا-
دوای داواكارییەكەی محەمەد شیاع سودانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی بەمەبەستی دیاریكردنی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران و دەنگدان بە كابینەكەی نوێ، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند "رۆژی پێنجشەممە كاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ بۆ كۆبوونەوەكە دیاریدەكرێت".

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "رۆژی پێنجشەممە 27ی تشرینی یەكەمی 2022 كاتژمێر 2:00 پاشنیوەڕۆ، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدەدەدرێت بۆ دەنگدان لەسەر كارنامەو كابینەی حكومەتی نوێ".

لەلایەكی دیكەوە نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ لەبارەی ئەو ناوانەی بڵاودەكرێنەوە بەوەی كاندیدی وەزارەتەكانن، وتی "بڕیاری كۆتایی لەبارەی ناوەكان نەدراوەو كارەكان بۆ دیاریكردنی كاندیدی وەزارەتەكان بەردەوامن و رەنگە گۆڕانكاری بكرێت".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان