عیراقی

پەرلەمان بە مەبەستی متمانەدان بە کابینەی حکومەتی نوێی عیراق کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمان بە مەبەستی متمانەدان بە کابینەی حکومەتی نوێی عیراق کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ متمانەدان بە کابینەکەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو کۆدەبێتەوە.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ متمانەدان بە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو کۆدەبێتەوە".

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بە سێ قۆناغ دەنگ بە کابینەی نوێی حکومەت دەدرێت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق قۆناغێکیان پەسندکردنی کارنامەی کۆبوونەوەکەیە، قۆناغێکی دیکە پەسندکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە، قۆناغی سێیەمیش پەسندکردنی وەزیری وەزارەتەکانە".

 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتی "دەکرێت ئەم سێ قۆناغە لە یەک کۆبوونەوەدا بێت، بەڵام مەرج نییە دەنگ بە کاندیدانی سەرجەم وەزارەتەکان بدرێت، دەکرێت بەشێکی بمێنێتەوە بۆ دانیشتنێکی دیکەی پەرلەمان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان