گشتی

راستییەکانی دۆڵی مردن و جوڵەی بەردەکانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


راستییەکانی دۆڵی مردن و جوڵەی بەردەکانی
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

یەکێکی دیکە لەو شتانەی چەندین ساڵە مێشکی زانایانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە، ئەو بەردانەن دەجوڵێن و لە شوێنی خۆیان نامێنن و رێگەیەک لە دوای خۆیان دروستدەکەن.

ئەم پارکە دەکەوێتە نەوادا لە "کالیفۆڕنیا" لە ساڵی 1933 زانرا شوێنێکی وا لەسەر زەویی هەیە و بە یەکێک لە شوێنە سەرسووڕهێنەرەکانی جیهان دانرا.

لە نەوادا و پارکی میللەکەی دۆڵێک هەیە ناوچەیەکی وشکی لێیە، بەردەکانی ئەم شوێنە بە شێوازێکی سەیر دەجووڵێن و ئاسەواری رۆشتن لە دوای خۆیان بە جێدێڵن، بەردی وای تێدایە کێشی نزیکەی 45 کیلۆمەتر دەبێت و دەجوڵێت و دەڕواتە شوێنێکی دیکە.

زانایان لەو باوڕەدابوون ئەم بەردانە لە دوای بارینی باران و ئەنجامی ساردبوونی هەوای ناوچەکە کە بووەتە هۆی بەستنی زەوییەکە وایکردووە زەویەکە خز بێت و لە ئەنجامی هەوایەکی هێواشی سارد بەردەکان دەستیان بە جووڵە کردووە و شوێنی خۆیان گۆڕیوە، بەڵام لە دوای ئەو بۆچوونە و وشکبوونەوەی زەوییەکە دیسان بەردەکان جوڵاون، هەر بۆیە بە دوای هۆکاری دیکەی جووڵەکان دەگەڕێن و جێگای سەرسووڕمان و پرسیارە لای ئەوان.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن