راپۆرت

بۆچی هەندێك وڵات وەك رووسیا و ئێران ناتوانن كۆتایی بە كاریگەری دۆلاری ئەمریكی لەسەر ئابووری وڵاتەكانیان بێنن؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی هەندێك وڵات وەك رووسیا و ئێران ناتوانن كۆتایی بە كاریگەری دۆلاری ئەمریكی لەسەر ئابووری وڵاتەكانیان بێنن؟
مەودا میدیا-ژاڵە محەمەد

لەگەڵ ئەو ئابلۆقە ئابوورییەی لەلایەن ئەمریكاوە لەسەر هەندێك وڵات هەیە، بەڵا‌م دەیانەوێت هێز و كاریگەری دۆلاری ئەمریكی لەسەر ئابووری وڵاتەكانیان كەمبكەنەوە و دراویی دیكە بكەنە جێگرەوەی، بەڵام ئایا دەتوانن ئەو كارەبكەن؟
كۆمپانیای "غازپرۆمی" رووسی بەمنزیكانە رایگەیاند "بۆ لە مەودوا لە رێكەوتنە غازییەكانی خۆی لە گەڵ وڵاتی چین لە بری دۆلار بە دراویی "رۆبڵ و یوان" مامەڵە دەكات".
رووسیا ماوەیەك پێش راگەیاندنی رێكەوتنە بازرگانییەكانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی توركیا و ئێران لەسەر ئەساسی "رۆبڵ" ئەنجامدابوو.
ئەم هەوڵانەی رووسیا و ئەو وڵاتانەی، ئەمریكا ئابلۆقەی ئابووری خستوونەتە سەر، بۆ كەمكردنەوەی زیانە ماددی و ئابوورییەكانیان لە هەوڵی ئەوەدان لە مامەڵە بازرگانییەكانیان دراویی وڵاتانی خۆیان بكەنە جێگرەوەی دۆلاری ئەمریكی.
رێگایەك كە نزیكەی دوو دەیە دەبێت ئێران و چین و فەنزوێلاش گرتوویانەتە بەر، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێكیان وەرنەگرتووە.

بۆچی بۆ ئەو وڵاتانە زەحمەتە بتوانن هەژموونی دراویی خۆیان بەسەر دۆلاری ئەمریكیدا تاقی بكەنەوە؟ ئایا جێگرەوەی دۆلاری ئەمریكی پەیدا دەبێت؟

دۆلاری ئەمریكی رۆڵێكی گرنگی لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی جیهاندا هەیە، لەلایەكی دیكەوە بەشێكی دیكەی مامەڵە بازرگانییەكانی جیهان لە رێگای ئەرز و دراویی وڵاتانی دیكە بە نمونە "دراویی یۆرۆ و یوهانی چینی" بەڕێوە دەچێت.

رێكەوتنی ئەردۆغان و پوتن بۆ بەهێزكردنی یارمەتی ئابووری هەردوولا لە ئەنكەرە و مۆسكۆ "رۆبڵی" هێنا ئاراوە. لە لایەكی دیكەوە هەوڵەكانی ئێران و رووسیاش بۆ لابردنی دۆلار لە مامەڵە بازرگانییەكانیان رۆبڵی هێناوەتە ناو مەیدانی بازرگانی هەردوولا، بەڵام ئایا دەتوانن قازانج لە گۆڕینی دراوكانیان بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی بكەن؟

سەرەڕای ئەو هەوڵانەش، هێشتا دۆلار لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی جیهاندا پێشەنگە. دۆلار لە سەر ئاستی جیهان و لە ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا تەنانەت جێگرەوەی یۆرۆیە، لەبەر ئەوەی ئەمریكا گەورەترین و پڕقازانترین كۆمپانیا جیهانییەكانی لەخۆ گرتووە.
ئەمە بەو واتایە دێت لە ئێستادا ئەم جێگۆڕكێی دۆلارە لە گەڵ دراویی ئەو وڵاتانەی لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان و ئابووری وڵاتەكەیان بیگۆڕن زەحمەتە.

لەلایەكی دیكەوەی ئابووری جیهان بەشێكی زۆری لە سەر دۆلاریی ئەمریكییە و وڵاتانی وەكو ئەڵمانیا، چین، ژاپۆن و روسیا ناتوانن لە مامەڵەكانی خۆیان لەگەڵ وڵاتان واز لە دۆلار بێنن لە بەر ئەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی زەبەلاح لە سەر ئاستی جیهان ئەنجامدەدەن چ لە هەناردەو چ لە هاوردەكردنی كاڵاكانیان.

نا ئارامی ئابووری و سیاسی و نەبوونی ژێرخانی ئابوورییەكی بەهێز لە زۆربەی وڵاتان بە تایبەت ئەو وڵاتانەی تینووی پێشكەوتنن لە بواری پیشەسازی و دەیانەوێت بازاڕەكانی جیهان داگیربكەن رێگرن لە بەرەوپێشچوونی ئابووری رووسیا و چین و جێگیركردنی پارەی خۆیان لە بری دۆلار.

لە ئێستادا لە سەدا 60ی مامەڵە بازرگانییەكانی لە سەر ئاستی جیهان تەنانەت ئابووری نەوت لە سەر دۆلارە و بەرزی و نزمی نرخەكەشی كاریگەری لەسەر ئابووری جیهان دادەنێت، لە لایەكی دیكەوە گرێبەستە بازرگانیەكانی ئەمریكا بەراورد بە جیهان 53 تریلیۆن دۆلارە، هەر بۆیە هێنانە خوارەوەی بەها و گرنگی دۆلار هیچ گۆڕانكارییەك لەو قەرزانە ناكات ئەمریكا هەیەتی، بەڵام لە بەهای ئابووری بازرگانەكان لە ئەمریكا بە تایبەت بانكی مەركەزی كەمدەكاتەوە. بۆ نمونە ئابووری چین لە بەرامبەر قەرزەكانی ئەمریكا بەهای كەمتری هەیە.

لەلایەكی دیكەوە سامانی بازرگانە ئەمریكییەكان كە نزیكەی 35 تریلیۆن دۆلارە، بە گشتی لەسەر بەهای پشتوانیی دەركییە. ئەگەرچی ئەمریكا قەرزێكی باشی داوە بە وڵاتانی خاوەن ئابووری بەهێز بەهۆی بەهای دۆلارەكەیەوە، بەڵام دابەزینی بەهای پارەكەشی دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ئابووری خودی ئەمریكا و وڵاتانی دیكەش.  

هەر بۆیە ئەو كەسانەشی دژایەتی بەهای دۆلاری ئەمریكی دەكەن لە مامەڵە بازرگانییەكان، ترسی مایە پووچبوونیان هەیە، بۆیە بەبەردەوامی لە داوی دۆلاردا گیریان خواردووە و ناتوانن بە ئاسانی لێی دەربازببن.

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان