عیراقی
بڕیارێكی نوێ لەبارەی نمرەی خوێندنی زمانی كوردی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی عیراق لەبارەی بڕیارێك تایبەت لە خوێندنی زمانی كوردی لە ناوەكانی خوێندن پاشگەز دەبێتەوەو دەڵێت "هەر خوێندكارێك نمرەی پێویست بەدەست نەهێنێت بەكەوتوو هەژمار دەكرێت".
بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راستكردنەوە و تاقیكردنەوەكان لە وەزارەتی پەروەردەی عیراق، كە بە ژمارە (19ع/ع/24711) لە رۆژی 24-10-2022 رەوانەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەكان لە پارێزگاكان كراوە ئاماژە بەوەكراوە "ئەو خوێندكارانەی لە وانەی كوردی دەرناچن بە دەرنەچوو لەو قۆناغە هەژمار دەكرێن".
بڕیارەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی راستكردنەوە و تاقیكردنەوەكان لە وەزارەتی پەروەردەی عیراق تایبەتە بەو خوێندنگەیانەی كە زمانی كوردیان تێدا دەخوێنرێت.
پێشتر پەروەردەی عیراق زمانی كوردی بە لاوەكی دانابوو، بەجۆرێك ئەگەر خوێندكار تێیدا نمرەی پێویستی بۆ دەرچوون بەدەستنەهێنابێت بە دەرچوو دادەنرا.
ك. م