عیراقی
یەكەم لێدوانی وەزیری دارایی لەبارەی پرۆژە یاسای بودجە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری نوێی دارایی عیراق لە یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەتەكە رایگەیاند "كاری لە پێشینەمان ئامادەكردنی رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی 2023 عیراق دەبێت".
بە پێی راگەیەندراوی نوسینگەی نوێی وەزیری دارایی عیراق، تەیف سامی وەزیری نوێی دارایی ئەمڕۆ یەك شەممە 30ی تشرینی یەكەمی 2022 لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەڕێوە گشتییەكانی وەزارەتەكە رایگەیاند "یەكێك لە گرنگترین كارە لە پێشینەكانی حكومەت پێشكەشكردن و پەسەندكردنی رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی 2023یە".
جەختیكردەوە لەوەی "بە یەك تیم بەردەوامبن لە چاكسازیی پێویست بۆ سیاسەتی دارایی و دابینكردنی پێداویستییەكان بۆ گەشەپێدانی هەمەلایەنەی ئابووری نیشتمانی، لەبەر رۆشنایی بارودۆخی ئابووریی ئێستای عیراق".
باسی لەوەشكرد "قۆناغەكانی داهاتوو داوامان لێدەكات هەوڵەكانمان دوو هێندە بكەینەوە و بەرنامەكانمان ئامادە بكەین بەرەو بەهێزكردنی پایەكانی ئابووری و پشتگیریكردنی كەرتەكانی ژیان و كەرتە بەرهەمدارەكان، بە مەبەستی بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەكانی گەلی عیراق بەگشتی".
ك. م