عیراقی

محەمەد شیاع سودانی ماوەی یەک هەفتە مۆڵەت بە وەزیرەکانی دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


محەمەد شیاع سودانی ماوەی یەک هەفتە مۆڵەت بە وەزیرەکانی دەدات
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق ماوەی یەک هەفتە مۆڵەت بە وەزیرەکانی کابینەکەی دەدات بۆ ئەوەى فۆڕمى ئاشکراکردنى سامانەکانیان پڕبکەنەوە.

ئەمیندارێتیى گشتیی ئەنجومەنى وەزیرانى عیراق رایگەیاند "لە یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانی عیراق ماوەى یەک هەفتەى داوەتە وەزیرانى کابینەى حکومەتەکەى بۆ ئەوەى فۆڕمى ئاشکراکردنى سامانەکانیان پڕبکەنەوە و رادەستى دەستەى دەستپاکی عیراقى بکەن".

ساڵانە دەستەی دەستپاکی عیراق فۆڕمى ئاشکراکردنى سامان بۆ بەرپرسانى باڵاى عیراق دەنێرێت بۆئەوەى پڕیبکەنەوە، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ رێگریکردن لە دەوڵەمەندبوونى نائاسایی.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان