راپۆرت

لە زیندانەوە بۆ سەرۆک کۆماری... هەموو شتێک لەبارەی سەرۆکە نوێیەکەی بەرازیلەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە زیندانەوە بۆ سەرۆک کۆماری... هەموو شتێک لەبارەی سەرۆکە نوێیەکەی بەرازیلەوە
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی بەرازیل، هەناسەیەکی بە بەری وڵاتەکە و خەڵکەکەیدا کردەوە، سەرکەوتنی "ئیناسیۆ لۆلا دا سیلڤا"ی تەمەن 77 ساڵ دڵخۆشی خستە دڵی زۆربەی خەڵکی وڵاتەکەی، بەبوون بە سەرۆک کۆماری لۆلا، خەڵکی بەرازیل چاوەڕوانی بووژانەوەی وڵاتەکەیانن لە رووی ئابوورییەوە.

گۆڕانکارییە سیاسییەکانی بەرازیل، گەورەترین وڵاتی ئەمەریکای لاتین، چوارەمین گەورە ئابووریی جیهان کە زیاتر لە 30 ملیۆن هاوڵاتی لە هەژاری و باردۆخێکی سەختدا دەژین، ئایا ئەو وڵاتە دەگەڕێنێتەوە رابروود و گەشەی ئابووری؟

لە دوای کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری بەرازیل، لە نێوان "لۆلا "و "ژائیر بۆلسۆنارۆ" لۆلا توانی بە بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان سەرکەوتن مسۆگەر بکات.

لۆلا لە دەوری یەکەمدا 48084 ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و رکابەرەکەشی "ژائیر بۆلسۆنارۆ"  4302 دەنگەکانی بەدەستهێنا بوو، هەر بۆیە هەڵبژاردنەکان کەوتە گەڕی دووەمەوە و دواجار لۆلا سەرکەوت.

لۆلا سەرکەوتنەکەی بە سەرکەوتنی دیموکراسی ناوبرد و بەڵێنی بە خەڵکەکەی داوە کۆتایی بە هەژاری لە وڵاتەکەی بهێنێت و دارستانەکانی ئەمازۆنیش لە کارەسات و ئاگر بپارێزێت.

"ئیناسیۆ لۆلا داسیلوا" 35مین سەرۆک کۆماری بەرازیل بە رەچەڵەک پورتوگالی، سیاسەتمەداری بەرازیلی و سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە بوو. لە ساڵەکانی 2002  و 2006 بۆ دووجار لەسەریەک بوو بە سەرۆک کۆمار لە ماوەی رابردووشدا چەند جارێک هەوڵیدا ببێتە سەرۆک کۆمار، بەڵام هەوڵەکانی سەریان نەگرت.

سەلوا کە لە دامەزرێنەرانی حزبی کرێکارانی بەرازیلە، لە سەردەمی دەسەڵاتی، ئابووریی بەرازیل گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەرازیلی کردە یەکێک لە هێز تازە پێگەیشتووەکانی جیهان لە ئابووریدا.

خەڵکی وڵاتەکەی، لۆلا بە یەکێک لە خۆشەویسترین سەرۆک کۆمارەکانی بەرازیل و سیاستمەدارانی جیهان دەزانن.

 لەلایەکی دیکە ئەگەر سەیرێکی رابردووی لۆلا بکەین، بە دواداچوونەکان بۆ گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل لەلایەن کاربەدەستانی حکوومەتەکەیەوە، ئەو تۆمەتانەی خستە پاڵ لۆلا و تاوانبارکرا، هەر بۆیە لە ساڵی 2018 خرایە زیندانەوە. 

لۆلا پێنجەمین سەرۆک کۆماری بەرازیلە کە چووەتە زیندان و لەهەمانکاتدا یەکەمین سەرۆک کۆمارە کە بەهۆی گەندەڵییەوە دەستگیرکراوە.

خۆی و لایەنگرانی بڕوایان وابوو کە ئەوەی بەرانبەریان دەکرێت پڕووپاگەندە و تۆمەتی سیاسییە. لە دوای 18 مانگ لە زیندان ئازادکرا و ساڵێک لە سزاکەشی پێبەخشرا و رێگەی پێدرا بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری خۆی بپاڵێوێت.

لوویس ئیناسیۆ، لە ساڵی 1945 لە "کائێتس" کە دەکەوێتە ٥٠ کیلۆمەتری شاری ریسیف لە بەرازیل لە بنەماڵەیەکی هەژار لەدایکبووە. هەر لە 12 ساڵییەوە لە ناو بازاڕ دەستی بە کارکردن کرد لەبەر ئەوەی ناچاربوو کاربکات تەنیا توانی هەتا پۆلی 8 بخوێنێت. 

لە ساڵەکانی 2003 بۆ 2010 کە لۆلا سەرۆک کۆماری بەرازیل بوو، لەو سەردەمەدا بەرازیل لە لووتکەی سەرکەوتن و گەشەی ئابووریدا بوو، لۆلا ئابووری وڵاتەکەی گەشاندەوە و ملیۆنان کەسی لە هەژاری رزگارکرد، ئەو کاتێک وازی لە سەرۆک کۆماری هێنا کە لە ناو خەڵکەکەی زۆر خۆشەویستبوو. ئەو لەدوای 12 ساڵ دووری لە سیاسەت بۆ جارێکی دیکە دەسەڵاتی بەرازیلی گرتەوە دەست و بەنیازی گۆڕانکاریی گەورەیە لە وڵاتەکەی.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن