عیراقی

عیراق گەورەترین بودجە ئامادەدەکات و تا 10 ساڵی دیکەش پێویستی بە داهات نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق گەورەترین بودجە ئامادەدەکات و تا 10 ساڵی دیکەش پێویستی بە داهات نییە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت لەوانەیە لە 15 رۆژی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجە بێتە ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژەی بەوەشکرد ئەم بودجەیە گەورەترین بودجە دەبێت.

جەمال کۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژە یاسای بودجە بەشێکی زۆری ئامادەکراوە لەوانەیە لە 15 رۆژی داهاتوو پرۆژە یاساکە بێتە ئەنجومەنی نوێنەران و خوێندنەوەی بۆ بکرێت و دواتر دەنگی لەسەربدرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم بودجەیە گەورەترین بودجە دەبێت، چونکە تا 10 ساڵی دیکە عیراق داهاتی پێویستی هەیە و قەرزارنییە و لەوانەیە 150 ملیار دۆلار بۆ بودجەی 2022 تەرخانبکرێت".

لەبارەی بەشی کورد لە پرۆژە یاسای بودجەدا ناوبراو وتی "بەشی کورد دەکەوێتەوە سەر ئەو رێککەوتنەی کە لەنێوان سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، هەروەها خاڵێکی گرنگی دیکە ئەوەیە هەرێمی کوردستان نەوت و غاز رادەستی حکومەتی عیراق بکات، بۆیە باشترین کار بۆ هەرێم ئەوەیە پابەندی یاسای نەوت و ‌غاز بێت بۆ ئەوەی کارەکان قورستر نەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان